كڵیچدار ئۆغڵو سەردانی عێراق دەكات
كەمال كلیچدارئۆغڵو، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری CHP لە وەڵامی داواكاریی وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند \"ئەگەر بە هۆكاری ئەوەی كە رەوشی ئەمنی عێراق باش نییە لە سەردانەكەم پاشگەز ببمەوە كارێكی باش ناكەم، بەڵكو دەبێت زیاتر بچین و گفتوگۆی زیاتر بكەین\"".
لە رێگەی نامەیەكەوە، كە واژووی یاریدەدەری راوێژكاری وەزارەتی دەرەوەی لەسەرە و بۆ پارتی گەلی كۆماری CHP نێردراوە، هاتووە \""دەمانەوێ جارێكی دیكە ئەوەتان بەبیردا بهێنینەوە كە كونسوڵخانەكەمان توانای لەخۆگرتنی شاندێكی بە ژمارە زۆری نییە و لەو بارەیەوە هۆشداریتان پێ دەدەین\"".
لای خۆیشیەوە فارق لۆغ ئۆغڵو، یاریدەدەری سەرۆكی گشتی پارتی گەلی كۆماری CHP لەبارەی نامەكەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەیەوە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا ئاماژە بەوە دەكات \""كەمال كڵیچدار ئۆغڵو وێڕای هۆشدارییەكان لەبارەی هەبوونی مەترسی ئەمنی، لە سەردانەكەی بۆ عێراق پاشگەز نابێتەوە، بەڵام بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی سەر ئەو شاندە، ژمارەی ئەندامانی شاندەكە، لەپێشی هەموویانەوە ژمارەی رۆژنامەنووسەكانی یاوەر بە رێژەیەكی بەرچاو كەمدەكەینەوە\"".
بڕیار وایە كەمال كڵیچدارئۆغڵو لە 20 تاوەكو 24 ئابی 2013 سەردانی هەریەكە لە شارەكانی بەغدا، كەركووك و نەجەف بكات.
رووداو"