رووحانی: سیاسەتی دەرەوە شوێنی تەكبیرلێدان نییە
رووحانی كە لە مەراسیمی ناساندنی وەزیری نوێی دەرەوەی ئێران ئامادەبوو رایگەیاند\"" هەر هەڵەیەك لە سیاسەتی دەرەوە زۆرگران دەبێت و هەر هەڵوێست وەرگرتنێكی هەڵە لەلایەن بەرپرسانەوە بە مانای خەرجكردنە لە گیرفانی خەڵك\"".
سەرۆك كۆماری ئێران گوتیشی\"" ئەگەر ئێمە دەمانەوێت تەكبیر بەخەڵك لێبدەین، دەتوانین لە شوێنێكی دیكە ئەو كارە بكەین و سیاسەتی دەرەوە نەكەینە قوربانی گرتنی دروشم و تەكبیرلێدان\"".
رووحانی بە ئاماژەدان بە قەیرانەكانی ئێران لەم سات و كاتە هەستیارەدا رایگەیاند\"" سیاسەتی دەرەوە زۆر هەستیارە و كلیلی كردنەوەی قەیرانەكانی وڵاتە\"".
سەرۆكی ئێران گوتیشی\"" ئەگەر ئێمە باش هەڵسوكەوت بكەین و وڵاتە دەرەكییەكان دیسان كێشەمان بۆ درووستبكەن، هەموو گەلی ئێرانمان لە پشت دەبێت\"".
لە وڵاتی ئێران دروشم بەرزكردنەوە و دروشمی نەمان بۆ وڵاتانی رۆژئاوایی و تەكبیركردن، بەشێكی جیا نەكراوەی بۆنە سیاسی و ئایینیەكانی وڵاتی ئێرانە لە پاش سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئەو وڵاتە، كە بۆتە هۆی گرفتی زۆر لە سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە گەڵ وڵاتانی جیهان.
رووداو"