نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوریا خۆی له‌ دوو ملیۆن ده‌دات

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوریا خۆی له‌ دوو ملیۆن ده‌دات
به‌ پیی تازه‌ترین راپۆرتی كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوری ئه‌وانه‌ی به‌هۆی تورندوتیژییه‌كان وڵاتیان به‌جێهێشتووه‌ و په‌نایان بۆ وڵاتانی دراوسێ بردووه‌ نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌سه‌، یه‌ك له‌سه‌ر سێی له‌ ئوردن و لبنانه‌.



ئه‌و كۆمسۆنه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌یاندا ئاشكرای كردوه‌ كه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ سورا ئاواره‌ بوون لای كۆمسیۆن تۆماركراون ژماره‌یان گه‌یشته‌ یه‌ك ملیۆن و 911 هه‌زار و 282 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ 684 هه‌زار كه‌س په‌نایان بۆ لوبنان بردووه‌.



روونیكرده‌وه‌ كه‌ 515 هه‌زار و 449 كه‌س په‌نایان بۆ ئوردن و 435 هه‌زار بۆ توركیا و 155 هه‌زار بۆ عێراق و 107 بۆ میسر و 14 هه‌زرا بۆ وڵاتانی رۆژئاوای عه‌ره‌بی بردووه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ 79 له‌سه‌دی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كه‌مپانه‌ی بۆیان ته‌رخان كراوه‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

ئاماژه‌یی به‌وه‌ش دا كه‌ پێویستیان به‌ یه‌ك ملیار و 850 ملیۆن دۆلار هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێویستییه‌كان بۆ په‌نابه‌رانی سوری دابین بكه‌ین.

ئه‌و قه‌یرانه‌ی ماوه‌ی 28 مانگه‌ له‌ سوریا به‌رده‌وامه‌، به‌پێی ژماره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆته‌ هۆی كوژرانی 100 هه‌زار كه‌س و چوار ملیۆن كه‌سیش له‌ مه‌ترسی كاره‌ توندوتیژییه‌كان له‌ ناوخۆی سوریا ئاواره‌ بوونه‌.
Top