میسر...برای ئه‌میری رێكخراوی قاعیده‌ ده‌ستگیركرا

میسر...برای ئه‌میری رێكخراوی قاعیده‌ ده‌ستگیركرا
ئه‌مڕۆ له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر هێزه‌كانی ئه‌منی له‌ بۆسه‌یه‌كدا برای ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری ئه‌میری رێكخراوی قاعیده‌یان ده‌ستگیركرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، هێزه‌كانی میسری له‌ قاهیره‌ بۆسه‌یه‌كیان بۆ برای ئه‌میری رێكخراوی قاعیده‌ محه‌ممه‌د زه‌واهیری، دانا، توانیان ده‌ستیگیری بكه‌ن.

له‌ دوو رۆژی رابردوودا له‌ ئاكامی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌رانی سه‌ر به‌ ئیخوان موسلمین له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌منی میسری توندوتیژییه‌كی توند میسری گرتۆته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان كه‌س كوژران و هه‌زارانیش بریندار بوون.
Top