حكومه‌تی میسر: سه‌رۆكی وه‌زیران پێشنیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیخوان موسلمین ده‌كات

حكومه‌تی میسر: سه‌رۆكی وه‌زیران پێشنیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیخوان موسلمین ده‌كات
وته‌بێژی حكومه‌تی میسر رایگه‌یاند، سه‌رۆكی وه‌زیرانی میسر حازم به‌بلاوی پێشنیاری كردوه‌، گروپی ئیخوان موسلمین هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئیستادا ئه‌و پێشنیاره‌ تاوتوێده‌كرێت، وتیشی، ئه‌و كه‌سانه‌ی رووبه‌رووی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بوونه‌ته‌وه‌ و ده‌ستگیركراون هاوڵاتی پاكستانی و فه‌له‌ستینی و سوری تێدایه‌.



شه‌ریف شه‌قی، وتیشی: سه‌ركرده‌كانی ئیخوان فه‌رمانیان به‌ لایه‌نگرانیان كردوه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ گشتییه‌كان.



ئاماژیدا، ئاشتبوونه‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌ خوێن پیس نه‌بووه‌، له‌ ئارادایه‌.



شه‌وقی، روونیكرده‌وه‌: ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن ئیخوان به‌كارهاتووه‌ و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، به‌ڵگه‌یه‌ كه‌ خۆپیشاندان و مانگرتنه‌كه‌یان ئاشتی و هێمنانه‌ نه‌بووه‌.



ئه‌وه‌شی خسته‌روو: هێزه‌كانی ئه‌منی میسری نزیكه‌ی 500 كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركردوه‌، له‌ نێوانیاندا پاكستانی و فه‌له‌ستینی و چوار سوری هه‌یه‌، كه‌ رووبه‌رووی هێزه‌كانی ئه‌منی بوونه‌ته‌وه‌.



وته‌بێژی حكومه‌تی میسر ئاشكراشیكرد: ژماره‌ی كوژراوانی رووبورووبوونه‌وه‌كانی دوێنێ گه‌یشته‌ 144 كه‌س و هه‌زار و 330 كه‌سیش بریندار بوونه‌، كوژراوانی كارمه‌ندانی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌ت 57 كوژرا و 563 برینداره‌.






روسیالیه‌وم / س . س
Top