سەرۆک وەزیرانی میسر پێشنیازی هەڵوەشاندنەوەی ئیخوان موسلیمین دەکات

 سەرۆک وەزیرانی میسر پێشنیازی هەڵوەشاندنەوەی ئیخوان موسلیمین دەکات
ئەنجوومەنی وەزیرانی مسیر تاو‌وتوێ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئیخوان موسلیمین دەكات، بەڵام دەرگای ئاشتەوایی سیاسی هێشتا كراوەیە.

لە رووی مەیدانییەوە هێزە ئەمنییەكانی میسر رایانگەیاند: هەڵیانكوتاوەتە سەر مزگەوتی فەتح لە قاهیرە و ٥٠٠ كەسیان دەستگیركردووە لەنێویاندا پاكستانی هەیە. هەروەها رایانگەیاند، كە توانیویانە محەممەد زەواهیر برای ئەیمەن زەواهیر لە پارێزگای جیزە دەستگیر بكەن .

لە لایەكی دیكەوە پارتی داد و ئازادی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاند: عەمار بەدیع، كوڕە گەوەرەی رابەری ئیخوان لە خۆپێشاندانەكانی دوێنی كوژراوە.

عەمار تەمەنی ٣٨ ساڵە‌و دوێنێ لە گۆڕەپانی رامسیس لە قاهیرە لە رۆژی هەینی تووڕەیی بریندار بوو و ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا، بەڵام هێشتا شوێنی محەممەد بەدیع-ی باوكی نادیارە.














رووداو
Top