لایەنگرانی مورسی لە مزگەوتێکی نێوەڕاستی قاهیرە گەمارۆ دراون

لایەنگرانی مورسی لە مزگەوتێکی نێوەڕاستی قاهیرە گەمارۆ دراون
هێزە ئەمنییەکانی میسر لە هەوڵدایە کۆتایی بە کێشەی مزگەوتی فەتح لە گۆڕەپانی ڕەمسیسی نێوەڕاستی قاهیرە بهێنێت کە سەدان لە لایەنگرانی کۆمەڵەی ئیخوان موسلمینی تێدا گەمارۆ دراوە.

ئەم گەمارۆدانەی مزگەوتی فەتح لە کاتێکدایە کە گرژیی باڵی بەسەر میسردا کیشاوە، ئەمەیش پاش ڕۆژێکی پڕدڵەڕاوکێ دێت بە هۆی پێکدادانەکانەوە کە نزیکەی 80 کەس کوژران و سەدانیش بریندار بوون.
بە هۆی سووربوونی ئیخوان موسلمینەوە بۆ خۆپێاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین، هێشتایش ترس هەیە لەوەی کە کردەی توندوتیژی بەرپا بێتەوە.
لە ئێوارەی دوێنێ هەینییەوە، هێزەکانی پۆلیسی میسر مزگەوتی فەتحیان گەمارۆ داوە و زانیارییەکانیش ئاماژە دەدەن کە دانوستان لە نێوان پۆلیس و گەمارۆدراوانی مزکەوتەکەدا هەیە تا بە هێمنی و بێ کێشە، مزگەوتەکە جێ بهێڵن.
ماڵپەڕی بی بی سیی عەرەبی لە زاری یەکێک گەمارۆدراوانی مزگەوتەکەوە بڵاوی کردووەتەوە: \"ئامادەبووانی مزگەوتەکە لە ترسی دەستگیرکردنیان و پەلاماردان نایانەوێت بچنە دەرەوە.\"""
Top