بەریتانیا داوای كرد كە بە پەلە چاودێرانی یەكێتی ئەوروپا بچنە ناوچە سنوورییەكانی جەبەل تارق و ئیسپانیا و چاودێری رەوشی ئەو ناوچەیە بكەن. لەمبارەیەوە وەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند لەندەن لەو باوەڕەدایە كە هەڵسوكەوتی حكومەتی ئیسپانیا بۆ پشكنین لەم ناوچەیە هەڵوێستیكی سیاسییە. جەبەل تارق نیمچە دوورگەیەكی بچوكە كە دەكەوێتە باشووری ئیسپانیا و لە ژێر دەسەڵاتی بەریتانیادایە. لە ماوەی رابردوودا ئیسپانیا لە سنوریی خۆی لەگەڵ ئەو دوورگەیە چەند خالێكی پشكنینی دانا كە بووە هۆی دروستبوونی جەنجاڵیی هاتووچۆ. لەلایەن خۆیەوە ئیسپانیا دەڵێت ئەو خاڵە پشكنینانە بۆ رووبەرووبوونەوەی قاچاخچییەكانە.