ئەردۆگان: موسایەک دەبێت میسرییەکان لە ستەمی فیرعەونە نوێکان رزگارکات
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە فڕۆکەخانەی ئەنقەرە، بەر لە سەردانەکەی بۆ تورکمانستان، ئەردۆگان هێرشی توندی کردە سەر وڵاتانی رۆژئاوا و گومانی خستە سەر دیموکراتییەتەکەی رۆژئاوا، ئەگەر بەپیر خەڵکی میسرەوە نەچن، گوتیشی \""ئەوانەی بەبێ دەنگی بەدیار کوشتنی خەڵکی میسرەوە دەوەستن، بەشدارن لە کوشتنی خەڵک\"".
سەرۆک وەزیرانی تورکیا، گوتیشی \""کودەتاچیەکان هەموو ئەو خەڵکانەیان کوشتن، کە لە پرۆسەیەکی دیموکراتی دەیانەویست دەنگەکانیان لەبەرچاو بگیرێن، بەڵام درەنگ یان زوو ئەم فیرعەونە نوێیانەی میسر موسایەکیان بۆ پەیدا دەبێت تاوەکو ستەمەکەیان بووەستێنێت\"".
رووداو"