میسر...ژماره‌ی كورژراوانی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران 500 كه‌سی تێپه‌ڕاند
وته‌بێژی گروپی ئیخوان موسلمین جیهاد حه‌داد، له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، رایگه‌یاند، \"ئێمه هه‌رده‌م پابه‌ندی خۆپیشاندانی هێمنانه و ئاشتین، به‌رده‌وام ده‌بین تاكو ئه‌و كوده‌تا سه‌ربازییه ده‌روخێنین\""، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ لابردنی محه‌ممه‌د مورسی كه له سێی ته‌مووز سوپا له‌كاری خست و ده‌ستبه‌سه‌ری كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا ئیخوان رایگه‌یاند، پلانێك بۆ خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایی له دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ داده‌رێژێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، كۆی گشتی كوژراوانی توندوتیژییه‌كانی دوێنێ گه‌یشته 525 كوژراو و سێ هه‌زار و 717 بریندار، له نێو كوژراوانیش 43 كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌یه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی خالید خه‌تیب، رایگه‌یاند، به ته‌نیا 202 كه‌س له بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندانه‌كه‌ی رابیعه‌ی عه‌ده‌وه‌یه كوژراون، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه له نێوان بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی مورسی.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌دان كه‌س هاتونه‌ته مزگه‌وتی رابیعه‌ی عه‌ده‌ویه، تاكو ته‌رمی كه‌سوكاره‌كانیان وه‌رگرنه‌وه.
هه‌ندێك له كه‌سوكاری قوربانییه‌كان نیگه‌رانی خۆیان راگه‌یاند له باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات رێگه‌نادات ئاماژه‌ی به هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانیان بكرێت.
هه‌ر له لێكه‌وته‌ی ئه‌و توندوتیژییانه 84 كه‌س به تۆمه‌تی كوشتن و سوتاندنی چه‌ند كه‌نیسه‌یه‌ك ره‌وانه‌ی دادگای سه‌ربازی كراون."