نەتەوەیەكگرتووەكان: ئەلبانیا ٧١ ئەندامی موجاهیدینی خەلقی وەكو پەنابەر وەرگرتووە

نەتەوەیەكگرتووەكان: ئەلبانیا ٧١ ئەندامی موجاهیدینی خەلقی وەكو پەنابەر وەرگرتووە
رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان (UN)، ئاشكرای كردووە كە 71 ئەندامی موجاهیدینی خەلقی ئۆپۆزسیۆنی رژێمی ئێرانی كە لە عێراق ئاوارە بوون، لەلایەن وڵاتی ئەلبانیاوە وەكو پەنابەر وەرگیراون.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی دەیلی مایەلی چاپی ئینگلیز، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق ئاشكرای كردووە ئەم گواستنەوەیەش بەشێكە لە پڕۆسەی گواستنەوەی ئەو 3 هەزار ئەندامەی موجاهیدینی خەلق لە عێراقەوە بۆ وڵاتی سێیەم.
نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، مارتن كۆپلەر، گوتی \"71 پیاو و ژن ئێستا بە سەلامەتی گەیشتوونەتە وڵاتی ئەلبانیا. ئەمە بەشێک لە بڕیاری ئەو وڵاتەیە کە بەتەمایە 210 ئاوارەی كامپی لیبرتی شاری بەغدا وەربگرێت\"".
كۆپلەر ئەوەشی ئاشكرا كرد كە وڵاتی ئەڵمانیاش ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی 100 پەنابەری موجاهیدینی خەلق نیشانداوە و ئەم بڕیارەش لەدوای ئەوە دێت كە بۆ ماوەی چەند مانگێكە چەندین جار هێرش كراوەتە سەر ئەو كامپە و بە دەیان پەنابەریان بوونەتە قوربانی ئەم هێرشانە.
كۆپلەر گوتی: \""زۆر گرنگە ئەو ئاوارانە لەبەر پاراستنی گیانیان بەزووترین كات لە عێراقەوە بۆ وڵاتی سێیەم بگوازرێنەوە \"".

"
Top