\"هاوڕێیانی سوریا\"" رێكده‌كه‌ون ده‌ستبه‌جێ هاوكاری بده‌نه ئۆپۆزسیۆن"
وه‌زیرانی یازده وڵات كه گروپی هاوڕێیانی سوریا پێكدێنن، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌خێرایی سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌ل و جبه‌خانه‌ی پێویست پێشكه‌ش به ئۆپۆزسیۆن بكرێت له هه‌مانكاتدا ده‌ستوه‌ردانی میلیشیاكانی حزبوڵا و ئێران و عێراقی ئیدانه‌كرد، داوای لێ‌كردن ده‌ستبه‌جێ سوریا به‌جێبێڵن.
هه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر ئێخ حه‌مه‌د كوڕی جاسم ئالی دووه‌م، رایگه‌یاند، ناردنی چه‌ك بۆ چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی دژی به‌شار ئه‌سه‌د بجه‌نگن، ته‌نها رێگه‌یه كۆتایی به شه‌ڕی ناوخۆ له‌و وڵاته بهێنێت.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی به‌رله ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی هاوڕیانی سوریا، رایگه‌یاند، واشنتۆن داوا له هاوپه‌یمانه‌كانی له عه‌ره‌ب و وڵاتانی رۆژئاوا ده‌كات هه‌موو هاوكارییه‌كانیان له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌ربازی سوپای ئازادی سوریا بۆ ئۆپۆزسیۆن بنێرن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گروپه جیهادییه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی گروپی هاوڕێیانی سوریا له پایته‌ختی قه‌ته‌ر ده‌ستیان به گفتوگۆ كرد بۆ ئه‌وه تاوتوێی رێككه‌وتنێك بكه‌ن ستراتیژیه‌تێكی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاوكاریكردنی ئۆپۆزسیۆن بدۆزنه‌وه.
"