چەکی جۆری گەیشتە دەست چەکدارانی سوپای ئازادی سوریا

چەکی جۆری گەیشتە دەست چەکدارانی سوپای ئازادی سوریا
22 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- دوای دانوستانێکی چەند رۆژە چەکی جۆری و یەدەگە سەربازییەکان گەیشتە دەست چەکدارانی سەر بە سوپای ئازادی سوریا، کەناڵی جەزیرەی ئاسمانی لە زاری گوتەبێژی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئازادی سوریا گواستەوە : دوای دانوستانێکی چەند رۆژەی نێوان ئەوان و وڵاتانی دۆستی سوریا لە کۆتاییدا ئەو چەکانەی کە سوپای ئازاد داوای کردبوو گەیشتە دەست چەکدارەکانیان لە سوریا. عەبدلحەمید زەکریا ئەوەشی راگەیاند : چەکەکانی گەیشتوو بریتی بوونە لە چەکی دژە زریپۆش و بەرژینی بەرگری و ئاسمانی و هەروەها گوللە تۆپی یەدەگ بۆ زریپۆشەکان و چەندین پێداویستی دیکەی سەربازی ، گوتەبێژی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئازادی سوریا ناوی ئەو وڵاتەی نەهێنا کە چەکەکی پێداون.
Top