چەند سەعاتێك پێشتر هاوڕێكانی ئاگاداركردبوویەوە كە دەمرێ

چەند سەعاتێك پێشتر هاوڕێكانی ئاگاداركردبوویەوە كە دەمرێ
22 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- گەنجێكی ئیماراتی دوای ئەوەی نامەیەكی گەردن ئازادی بۆ هاوڕێكانی دەنێرێ، بەبێ ئەوەی خۆی بكوژێ، دەمرێ و ئەم رووداوە دەبێتە بابەتێكی سەرسوڕهێنەر لەو وڵاتەدا.

لە نامەكەیدا كە بۆ تەواوی هاوڕێكانی ناو مۆبایلەكەی ناردووە، دەپرسێ، ئاخۆ ئەگەر تووشی رووداوێكی كتوپڕ هات و بەپەلە گواسترایەوە نەخۆشخانە، خانەوادەكەی و هاوڕێكانی چۆن مامەڵە دەكەن، ئایا هەست بە خەفەت و ئازار دەكەن؟ ئەی باشە ئەگەر رۆشت و ئیدی مەرگ رێگەی هاتنەوەی پێ نەدا، هاوڕێكانی چی دەكەن، تۆ بڵێی مۆبایبەكەی بكوژێننەوە و ئیدی كۆتایی بە یادیشی بهێنن، یان وێنەكەی هەڵدەواسن؟

خوشكێكی (محەمەد خەلیفە)ی تەمەن 20 ساڵان بە رۆژنامەی (الإمارات الیوم)ی راگەیاند كە براكەی ئەو رۆژە نیوەڕۆ سەعات یەك و نیو لەگەڵ خانەوادەكەی نانی خواردووە، پاشان چووەتە هۆدەكەی خۆی تا بخەوێت، پاش چەند سەعاتێك كە دایكم ویستی هەڵیستێنێ، دەبینی لاشەیەكی ساردە و كۆچی كردووە.

خوشكەكەی دەڵێ: سەیری مۆبایبەلەكەیم كرد، بینیم نامەیەكی گشتی بۆ هاوڕێكانی ناردووە و داوای گەردن ئازادی لێ كردوون و لە كۆتایی نامەكەشیدا نووسیویەتی: مردنی كتوپڕ زۆر بووە، لێمببورن رۆشتم نزیكبووەتەوە، نامەوێ جگە لە یاداشتێكی جوان، هیچی دی لە ژیانتان جێبهێڵم.
Top