كوشكی سپی لە بەرانبەر بارودۆخی توركیا زۆر نیگەرانە

كوشكی سپی لە بەرانبەر بارودۆخی توركیا زۆر نیگەرانە
13 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- بە هۆی بەردەوام كردنی خۆپیشاندانەكانی شاری ئەستەنبۆڵ و شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان خۆپیشاندەران و پولیسی توركیادا كوشكی سپی نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر بارودۆخی توركیا دەربڕیوە.

لەمبارەیەوە كاناڵی بی بی سی توركی بڵاویكردۆتەوە كە وتەبێژی كۆشكی سپی لە لێدوانێكی تایبەتیدا بۆ كاناڵی ناوبراو باسی بارودۆخی توركیای كردووە و نیگەرانی بەرپرسانی كوشكی سپی لە بەرانبەر بارودۆخی توركیادا دەربڕیوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە وتەبێژی كوشكی سپی جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە توركیا هاوپەیمانێكی نزیكی توركیایە و بارودۆخی شلەژاوی توركیا كاریگەری لە سەر پەیوەندییەكانی نێوان توركیا ئەمریكا دەكات بۆیە ئەمریكا لە بەردەوام بوونی ئەم بارودۆخە لە توركیا نیگەرانە، بۆیە داوا لە بەرپرسانی توركیا دەكات كە لە جیاتی بەكار هێنانی توندوتێژی لە دژی خۆپیشاندەرەكان، دەست بە گفتوگۆ لە گەڵ خۆپیشاندەرەكاندا بكەن و هەوڵ بۆ چارەسەر كردنی ئاشتییانەی كێشەكە بدەن.
Top