مورسی: یەك دڵۆپ لە ئاوی نیل كەمبێتەوە، بە خوێن جێگەی دەگرینەوە
بەپێی هەواڵی الیوم السابع، محەمەد مورسی لە كۆنفرانسێك كە لەبارەی مافی ئاو لە شاری نهسر بەڕێوە چوو، گوتی: مهسهلهی ئاوەكانی نیل سەرووتر لە تەواوی كێشە و گرفتەكانی سیاسی و حزبایەتییە.
هەروەها گوتی: لەبارەی ئەم گرفتە چارەنووسسازە قسە دەكەم، كە سەرووتر لە تەواوی بەرژەوەندییە تایبەتییەکانه و باسی نیل دەكرێت كە پەیوەندیی راستەوخۆی بە ژیانی هەموومانەوە هەیە و لەگەڵ چارەنووسی منداڵانی میسر گرێ دراوە.
مورسی هەروەها گوتی: كە نەتەوەی میسر لەگەڵ بوونی ئەم هەموو تەنگژانە وا سەركەوتن بەدەست دێنێت و ئەم دارەی ئەمڕۆ بە ئاوی نیل ئاو دەدرێت ئەگەر دڵۆپە ئاوێكی لێ كەم بێتەوە، لە كەس خۆش نابین و بە خوێنی خۆمان ئاودێری دەكەین.
ئێتیۆپیا لەم دواییەدا لە هەوڵێكی لەناكاودا گۆڕینی رێگەی رووباری نیلی بە ئامانجی دروستكردنی بەنداوی النهزە دەست پێكردووە، كە بە گوتەی كارناسان كاریگەریی خراپ لەسەر بەشە ئاوەكەی میسر لە رووباری نیل و پیشەی جوتیاریی ئەم وڵاتە دادەنێت.