داودئوغڵۆ: لێدوانەكانی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا نیگەرانی كردم

داودئوغڵۆ: لێدوانەكانی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا نیگەرانی كردم
6 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- دوای ئەوەی كە رۆژی سێ شەممە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جون كێری لە گوتەیەكدا نیگەرانی وڵاتەكەی لە بەرامبەر هەڵوێستی حكوومەتی توركیا لە دژی خۆپیشاندەرەكان دەربڕی، رۆژی چوار شەممە وەزیری دەرەوەی توركیا وەڵامی جون كێری دایەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی باسێن ئیلان قۆرۆلۆ بڵاوی كردووەتەوە كە وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داوود ئوغڵۆ لە پەیوەندییەكی تەلەفوونیدا لەگەڵ هاوتا ئەمریكاییەكەی خۆیدا رەخنەی لە لێدوانەكانی جون كێری سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی توركیا و هەڵوێستی حكوومەتی توركیا لە بەرامبەر خۆپیشاندەرەكان كردووە و گوتوویەتی: دیموكراسیەتی توركیا دیموكراسیەتی چینی دووەم نییە.

وەزیری دەرەوەی توركیا هەروەها رایگەیاندووە كە گوتەكانی جون كێری هیمایەكە بۆ دەستوەردانی كردن لە كاروباری توركیا و توركیایش بە هیچ شێوەیەك ئەمە قەبووڵ ناكات.
Top