ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕەخنە لە بەرپرسانی ئێران دەگــرێت
(ئەمانۆ) لە میانەی پێشكەشكردنی گوتەیەكدا ڕایگەیاند، ماوەی چەندین مانگە بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم داوای ئەوە دەكەن ئێران ڕێگه بە پشكنەرانی ئەم ئاژانسە بدات سەردانی بنكە سەربازیهکهی \"پەرچین\"" بكەن، بەڵام تاكو ئێستا تاران ئەو داوایەی ڕەت كردووەتەوە.
\""پەرچین\"" بنكەیەكی سەربازی گەورەی ئێرانە، بەڵام دەزگا هەواڵگرییەكانی رۆژئاوا لەو باوەڕەدان بەرپرسانی ئێران لەو بنكە سەربازیەدا خەریكی تاقیكردنەوەی ئەتۆمین.
(ئەمانۆ) لە بەشێكی دیكەی گوتەكانیدا ڕایگەیاند ئێران ماوەیەكی زۆرە خەریكی سڕینەوە و لابردنی پاشماوەی هەر جۆرە چالاكیەكی ئەتۆمیە لەو بنكەیەدا. هەربۆیهیش هەر جۆرە سەردانێكی لەمەوپاشی پشكنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ ئەو بنكە سەربازیە شتێكی بێ مانایە.
بەرپرسی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئهوهیشی ڕوون كردەوە، كە بەردەوامیی ئێران لە سەر چالاكییە ئەتۆمیەكانی پێشێلكاری گەورەی بڕیارە نێودەوڵەتییەكانە، چونكە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ڕێی چەندین بڕیارەوە داوای لە تاران كردووە واز لەو چالاكییانە بهێنێت.
لە ماوەی 17 مانگی ڕابردوودا 10 خولی دانوستان لە نێوان بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و بەرپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوەچوون. ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم چەندین پرسیاری وەڵامنەدراوەی دەربارەی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران هەیە و ویستوویەتی لەم دانوستانانەدا وەڵامەكان وەربگرێت.
(ئەمانۆ) دەربارەی ئەو دانوستانانە ڕایگەیاند:\""ماوەیەكە هیچ جۆرە پێشكەوتنێك لە پرسی تایبەت بە پرۆگرامه ئەتۆمیهکهی ئێراندا بەدەست نەهاتووە\"".
لە لایەكی دیكەوە كەناڵی \""یورۆنیوز\""ی ئەوروپی بڵاویكردەوە وڵاته زلهێزهکانی جیهان چاوەڕێی تەواوبوونی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئێران دەكەن بۆ ئەوەی لەگەڵ تاراندا دەست بە دانوستانەكانیان بكەنەوە.
وڵاته زلهێزهکانی جیهان (ئەمەریكا، چین، ڕووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا) دەیانەوێت لە ڕێی دانوستانەوە چارەسەری قەیرانه ئەتۆمیهکهی ئێران بكەن و دیپلۆماته ڕووسی و چینیهکانیش ڕایانگەیاندووە، چەند كۆبوونەوەكانی پێشوو ئەرێنی بوون، هەربۆیهیش دەبێت ئەم دانوستانانە بەردەوام بن.
"