هەواڵگری ئەمەریکا بەدوای سێ بەلەمی رووسیایە

هەواڵگری ئەمەریکا بەدوای سێ بەلەمی رووسیایە
6 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- هەواڵگری ئەمەریکا چاودیری سێ بە لەمی رووسیا دەکات، کە ئێستا لە دەریای سپی ناوەڕاستە بە نیازە چەکی قورس بۆ رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا بگوازێتەوە، ئاژانسی سی ئێن ئین بڵاویکردەوە ، کە هەواڵگری ئەمەریکا لە رێگای مانگە دەستکردەکانەوە چاودێری جولەی سێ بەلەمی رووسیا دەکات، کە چەند رۆژیک لە مەوبەر بەندەرەکانی روسیا بەرەوە دەریای سپی جێیشتەووە، گومان دەکرێت مووشەکی زەمین ئێس 300 ی هەڵگرتبێت و رادەستی رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا بکات ، بەرپرسێکی پنتاگۆن کە نەیوستووە ناوی ئاشکرابکرێت، ئەوەی راگەیاندووە کە رووسیا دەیەوێت هەموو ئەو نەواقسانەی کە لە سوپای سەر بە رژیمی بەشار ئەسەد هەیە پربکاتەوە و ئەو چەکانەی پێبدات ، کە چەکی قورسن و مەترسی زۆریان لێدەکرێت، پێشتر فلادیمێر پۆتن سەرۆکی رووسیا رەتکردەوە کە وڵاتەکەی مووشەکی زەمین ئێس 300 ی بدات بە رژیمی بەشار ئەسەد لە سوریا.
Top