ئەمه‌ریکا سەیری دەرنجامی خۆپیشاندانەکانی تورکیا دەکات

ئەمه‌ریکا سەیری دەرنجامی خۆپیشاندانەکانی تورکیا دەکات
5 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- ئەمەریکا داوای لە حکوومەتی تورکیا کرد، رێز لە داواکاری خۆپیشاندەران بگرێت و رەچاوی مافی ئۆپۆزسیۆن بکات، جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە لیداوانێکدا ئەوەیخستەروو: کە حکوومەتی ئەنقەرە لە بەردەم دەرخستنی هەڵویستی راستەقینەی خۆی دایە ، بەتایبەت وا نیشانبدات کە جیاکاری لە نێوان هەڵبژاردەی، ئابوورییەکی باش و هەڵبژاردەی دیموکراسی ناکات ، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها رایگەیاند: باشترە تورکیا لە پەیرەوی دیموکراسی لاندەدات و دوارۆژی گەلی تورکیا زۆر گرنگترە لە هەموو بوارێکی تر ، ئایندە هەر خەڵکی تورکیا بریاری لەسەر دەدات . لە کۆتاییدا بایدن ئەوەشی ئەوشی راگەیاند:کە ئەوان ئەوە ناڵین دەرنجامەکانی ئەو خۆپیشاندانەی کە ئێستا لە تورکیا دریژەی هەیە، بۆ حکوومەتی ئەمریکا جێگای بایەخ نییە، بەپێچەوانەوە ئەمریکا بە بایەخەوە سەیری دەرنجامی خۆپیشاندانەکان دەکات.
Top