یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، كۆتایی قه‌ده‌غه‌كردنی ناردنی چه‌ك بۆ سووریا، تاوتوێ ده‌كات
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا له بروكسل، له‌سه‌ر داوای فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا، باسی گه‌یاندنی چه‌ك بۆ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
به‌پێی راپۆرتی بی بی سی، ویلیه‌م هیگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا رایگه‌یاندووه، شێواز و پێكهاته‌ی سزاكانی ئێستا، كه كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ته‌واو ده‌بێت، چیتر كاریگه‌ریی نه‌ماوه.
بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا داوا ده‌كه‌ن سزاكانی سه‌ر سووریا چاكسازیی تێدا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت چه‌ك بۆ هێزه میانڕه‌وه‌كانی ناو ئۆپۆزسیۆنی سووریا بنێردرێت.