جۆن كێرى باس له ئه‌گه‌رى ناوچه‌یه‌كى دژه فڕین له سوریا ده‌كات
له لایه‌كی دیكه‌وه مێجه‌ر ژهنهرالأ ره‌حیم سه‌فه‌وى راوێژكارى باڵاى فه‌رمانده‌ى گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران رایگه‌یاند كه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن رژێمی سووریا به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئێران‌دا بڕووخێنن.
ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاوى كرده‌وه كه سه‌فه‌وی گوتوویه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پۆستی سهرۆكایهی له‌ئێران ئهمسالأ زۆر گرنگه‌و هه‌ندێك له وڵاتانی بیانی له‌وانه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و هه‌ندێك له وڵاتانی عه‌ره‌ب و توركیا به نیازن فشار بخه‌نه سه‌ر سووریا بۆ ئه‌وه‌ى رژێمی ئه‌و وڵاته پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئێران بڕووخێنن. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه میخائیل بۆ‌گدانۆڤ له به‌یرووت رایگه‌یاند, كه وڵاته‌كه‌ى ره‌تی ده‌كاته‌وه پرسی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌و وڵاته بكرێته بیانوو بۆ ده‌ستێوه‌رانی سه‌ربازی له ره‌وشى سووریا.
هاوكات بۆ‌گدانۆڤ كه به‌سه‌ردان له لوبنانه, داواى كرد لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى راسته‌قینه و ئاشكرا بكرێت كه دووپاتی بكاته‌وه ئه‌و چه‌كه به‌كارهێنراوه. روونیشى كرده‌وه ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ى ته‌واو له باره‌ى به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه‌وه هه‌یه با بخرێته روو و نهشاررێتهوه.
لاى خۆشیه‌وه عومران زوغبی وه‌زیری راگه‌یاندنی رژێمی دیمه‌شق له دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى رووسیا توده‌ى لێدوانه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و بریتانیاى سه‌باره‌ت به‌وه‌ى دیمه‌شق چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه ڕه‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند سووریا چه‌كی كیمیایی به‌كارناهێنێت .