عەلمانییەكان بۆیان نییە بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی ئێران بكەن

عەلمانییەكان بۆیان نییە بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی ئێران بكەن
6ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- نوێنەری شاری مەشهەد لە ئەنجوومەنی خبرەگانی سەرۆكایەتی ئێران ئایەتوڵڵا سەید ئەحمەد علم الهدی رۆژی هەینی لە وتارێكی خۆیدا باسی بارودۆخی ئێران و هەڵوێستی نەیارانی ئێرانی كرد و رایگەیاند كە نەیارانی ئێران بۆ هەڵبژاردنەكانی ئێران پلان و بەرنامەی زۆر رەنگاورەنگیان ئامادە كردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد كە نەیارانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەوەی كە جارێكی دیكە پەشێوی و نائارامی بخەنە نێو ئێرانەوە هەوڵی زۆریان داوە تا لە رێگای كەسایەتییە عەلمانییەكانەوە بگەنە ئارمانجەكانی خۆیان بۆیە بە مەبەستی ئەوەی كە ئەم نەیارانە نەگەنە ئارمانجەكانی خۆیان و بارگرێژی روو لە ئێران نەكاتەوە و هەڵبژاردنەكانی ئێران بە ئارامی بەرێوە بچن بریار دراوە رێگە بە كەسایەتییە عەلمانییەكان نەدرێت كە بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكەن.

نوێنەری شاری مەشهەد لە ئەنجوومەنی خبرەگانی سەرۆكایەتی ئێراندا داوای لە خەڵكی ئێران كرد كە بە چاوكراوەیی سەیری رووداوەكان بكەن و فەریوی عەلمانییەكان نەخون و لە دەوری وەلی فەقی و ئارمانجەكانی وەلی فەقیدا كۆ ببێتەوە.
Top