ئۆباما ژنێك دەكاتە سەرۆكی پاسەوانەكانی

ئۆباما ژنێك دەكاتە سەرۆكی پاسەوانەكانی
28ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- باراك ئۆباما سەرۆكی ولایەتەیەگرتووەكانی ئەمریكا، جولیا پێرسنی بە سەرۆكی دەزگای پۆلیسی نهێنی هەڵبژارد، بەمەش پێرسن بووە یەكەم ژن كە سەرۆكایەتی ئەم دەزگایە بكات، كاری ئەم دەزگایە پاسەوانی كردنی سەرۆك‌و ئەندامانی خێزانەكەیەتی، لەپاڵ ئەم كارەدا لێكۆڵینەوە لە ساختەكاری‌و تەزویركردن دەكەن.

پێرسین تەمەنی 53 ساڵەو زیاتر لە 30 ساڵە كار لە دەزگای پۆلیسی نهێنی دەكات، بەڵام 12 ئەندامی ئەم دەزگایە بە كاری بێ رەوشتیەوە تۆمەتباركران لە مانگی نیسانی ساڵی 2012 بەر لە كۆنگرەی كۆڵمبیاو گەیشتنی ئۆباما بۆ كونگرەكە، ئەمەش بووە هۆی دەركردنی هەندێك لە ئەندامەكانی دەزگاكەو هەندێكی دیكەیان خۆیان دەستیان لەكاركێشایەوە.

سەرۆكی ئەو كاتەی دەزگاكەش مارك سولیفان داوای لێبوردنی خۆی كرد لەو ئابروچوونە، هەروەها دەزگاكەش هەندێك گۆڕانكاری لە پەیڕەوی ناوخۆكەیدا كرد.
Top