ئیئتلافی نیشتمانی سوریا یەکەم باڵیۆزخانەی خۆی لە قەتەر دەکاتەوە

ئیئتلافی نیشتمانی سوریا یەکەم باڵیۆزخانەی خۆی لە قەتەر دەکاتەوە
27ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- دوای دانپێدانانی شەرعی بە ئیئتلافی نیشتمانی سوریا لەلایەن ‌کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، ئەمڕۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا یەکەم باڵیۆزخانەی خۆی لە دۆحەی پایتەختی قەتەر کردەوە و رایگەیاند کە ئەمە تاکە نوێنەرایەتی فەرمی سوریایە لەو وڵاتە.
مەراسیمی کردنەوەی یەکەمین باڵیۆزخانەی ئیئتلافی نیشتمانی سوریە، لەلایەن سەرۆکی ئیئتلاف مەعاز خەتیب و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی قەتەر خالید عەتیە بەڕێوەچوو.
بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، لە مەراسیمەکەدا باڵیۆزی وڵاتانی عەرەبی و بیانی ئامادەی بوون و بە مارشی نیشتمانی قەتەر و سوریا و بەرزکردنەوەی ئاڵای ئۆپۆزسیۆنی سوریا مەراسیمەکە دەستی پێکرد.
Top