سه‌رۆكی ئیئتلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه
ئه‌حمه‌د مه‌عاز خه‌تیب سه‌رۆكی ئیئتلافی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆن بۆ شۆڕشی سوریا له به‌یاننامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند: به‌ڵێنم به‌گه‌ل دابوو، سوێندم خواردبوو ئه‌گه‌ر كاروباره‌كان هه‌ندێك هێڵی سور تێپه‌ڕێنێت ئه‌وا ده‌ستله‌كارده‌كێشمه‌وه، ئه‌مڕۆش به‌ڵێنه‌كه‌م ده‌به‌مه‌سه‌رو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م له‌ئیئتلافی نیشتمانی راده‌گه‌یه‌نم.
هاوكات خالد ناسر سه‌ركرده‌ی ئیئتلافی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا به سكای نیوزی وتوه: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خه‌تیب دوای ئه‌و كێشانه دێت كه له‌پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی و له‌باره‌ی پێكهێنانی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردن بۆ ئیداره‌دانی ناوچه ئازادكراوه‌كاندا هه‌بوون.
ئیئتلافی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له 10-11ی ساڵی رابردوودا له ده‌وحه‌ی پایه‌ته‌ختی قه‌ته‌ر دامه‌زراو تیایدا لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی كۆكرده‌وه كه له 10 لایه‌نی سیاسی پێكهاتبوون و مه‌عاز خه‌تیبیان به‌سه‌رۆكی ئیئتلافه‌كه هه‌ڵبژارد.
ئه‌حمه‌د مه‌عاز خه‌تیب له‌ساڵی 1960دا له‌دیمه‌شق له‌دایكبوه، وتاربێژ‌و چالاكوانێكی شۆڕشی سوریا بووه‌و پاڵپشتی گه‌لی ئه‌و وڵاته بووه بۆ شۆڕش، له‌ساڵانی 2011 و 2012دا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سوریاوه چه‌ند جارێك ده‌ستگیركراوه.