یوئێن : رێژەی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران زیادی کردووە

یوئێن : رێژەی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران زیادی کردووە
12ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- نەتەوەیەکگرتوەکان لە راپۆرتێکیدا زیاد بوونی رێژەی پێشلکاری مافی مرۆڤ و زێدەبوونی ژمارەی لەداردانی لە کۆمارەی ئسلامی ئێران ئاشکراکرد، راپۆرتەکەی یوئێن ئاماژەی داوە کە لە ساڵی 2012رێژەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ زیادی کردووە و هاوکات نزیکەی5005کەسیش لە دارەدراون، ریپۆرتەری مافی مرۆڤی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەحمەد شەهید ئەوەشی خستۆتە روو کە لە ساڵی رابردوودا 297کەس بە ئاشکرا لەدارەدراون و 200کرداری لەدارەدانی تریش بە شێوەی نهێنی ئەنجامدراوە، شەهید لە راپۆرتەکەی ئەوەشی ئاشکراکردووە و کە لە بەندیخانەکانی ئێراندا ئەشکەنجەدانی زۆر بەرامبەر بە زیندانییەکان کراوە و دەسەڵاتدارانی ئێرانێش رێگایان نەداوە، تیمەکانی مافی مرٶڤ زیندانییەکان بەسەر بکاتەوە.
Top