تونس داوا لە عێراق دەكات تونسییەكان ئازاد بكات

تونس داوا لە عێراق دەكات تونسییەكان ئازاد بكات
11ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- وتەبێژی سەرۆكایەتی تونس عەدنانە مەنزەر سەردانی عێراقی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا كۆبوویەوە و داوای لێكردن كە زیندانییە تونسییەكان ئازاد بكەن.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز، مەنزەر، لە کاتی سەردانەكەیدا چاوی بە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئوسما نوجێفی سەرۆكی پەرلەمان و هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق كەوت.

لەدرێژەی راپۆرتەكەدا هاتووە، وتەبێژی ناوبراو بۆ ئەم مەبەستە، دوو نامە ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكایەتی كۆماری ئەو وڵاتە دەكات.

بەپێی دواترین ئامار، بە سەدان زیندانی لەسەر تۆمەتی تیرۆرستی و بە قاچاخ هاتنە نێو عێراقەوە دەستگیر كراون و تونسی لە بەندیخانەكانی عێراقدان.
Top