زۆربه‌ی یارمه‌تییه‌كان بۆ سووریا، ده‌گاته ده‌ستی رژێم
رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز، ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكی نوێ‌دا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه سه‌دان ملیۆن دۆلار یارمه‌تیی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ خه‌ڵكی سووریا، به خه‌ڵك نه‌گه‌یشتووه و گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی رژێمی سووریا.
به‌پێی راپۆرته‌كه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رژێمی سووریا، هێشتا له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، نوێنه‌ری ئه‌و وڵاته‌یه، یارمه‌تییه جیهانییه‌كان له رێگه‌ی رژێمه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێته سووریا.
رێكخراوه خێرخوازییه‌كان ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه له رووی یاساییه‌وه ناچارن زۆربه‌ی یارمه‌تییه‌كانی خۆیان بده‌ن به رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، چونكه له رووی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، هێشتا ئه‌و رژێمه، به ده‌سه‌ڵاتداری سووریا ده‌ناسرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌م گرفته وای كردووه، خه‌ڵكی سووریا ره‌خنه له وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا بگرن و به‌ڵێنی یارمه‌تییه‌كان به درۆ بزانن.