بەریتانیا .. ئەبو قەتادە دەستگیرکرا

بەریتانیا .. ئەبو قەتادە دەستگیرکرا
10ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- پۆلیسی بەریتانیا ئەبو قەتادەی بانگخوازی ئیسلامی بە تۆمەتی پێشێلكردنی مەرجەكانی كەفالەتەكەی، دەستگیركردو گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند: لەهەڵمەتێكدا هێزەكانی یەكەی پاسەوانی سنوور بە پشتیوانی هێزەكانی رووبەرووبونەوەی تیرۆر ئەبو قەتادەیان دەستگیركردەوە، ئەمەش پێش وادەی دادگایكردنەكەی كەبڕیارە لەهەفتەی داهاتودا دادگای پێداچوونەوە لەسەر دۆسێی مانەوەی یان دەركردنی لە بەریتانیا بەرێوەبچێت. هاوكات حكومەتی بەریتانیا هەوڵەكانی لەبەرامبەر دەركردنی ئەبو قەتادە لە وڵاتەكەی چڕتر كردۆتەوە بۆ ئەو مەبەستەش داوایەكی ئاراستەی دادگای وڵاتەكەی كردووە. ئەبو قەتادە بە رەگەز فەڵەستینیەو لەساڵی 1993 وە بەپاسپۆرتی تەزویرەوە چۆتە بەریتانیا.
Top