یەكێتی ئەورووپاش پرۆژە گەمارۆیەكی نوێ لە دژی ئێران ئامادە دەكات
سەرچاوەكانی هەواڵ گواستوویانەتەوە كە لەم پرۆژەیەدا كە بریارە لە سەرەتای حەفتەی داهاتوودا ئاشكرا بكرێت زیاتر لە 9 بەرپرسی باڵای ئێرانی و چەندین كومپانی و كەسایەتی دیكەی ئێرانی لە لایەن یەكێتی ئەورووپا و هەر 27 وڵاتی ئەندام لەم یەكێتییەدا گەمارۆ دەدرێن و ناویان دەخرێتە نێو لیستی رەشەوە.
جێگای ئاماژە پێكردنە كە پێشتر یەكێتی ئەورووپا زیاتر لە 78 بەرپرسی ئێرانی خستبوو نێو لیستی رەشی خۆیەوە كە زۆربەی هەرە زۆریان بەرپرسی باڵای كۆماری ئێران بوون.