ئۆغلۆ: پێوستە ئابلوقەی سەربازی بەسەر رژێمی ئەسەد جێبەجێبکرێت

ئۆغلۆ: پێوستە ئابلوقەی سەربازی بەسەر رژێمی ئەسەد جێبەجێبکرێت
9ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داود ئۆغڵۆ بێهێزی چەکداری سوپای ئازادی سوریای بەرامبەر بە پرچەکبوونی هێزەکانی سەر بە رژیمی بەشار ئەسەد خستەروو و داواشی لە یەکێتی ئەوروپا کرد، ئابلوقەی هەناردەکرنی چەک بە سەر سوپای رژێمی بەشار ئەسەد جێبەجێ بکات، لە چوارچێوەی سەردانەکی بۆ بەریتانیا ئۆغلۆ راشیگەیاند :لە گەڵ هەریەک لە ئەڵمانیا و بەریتانیا گفتوگۆی کردووە ، کە پێوستە ئابلوقەی سەرتاسەری لەسەر رژێمی سوریا دابنرێت، بۆ ئەوەی رێگای پرچەککردنی هێزەکانی ئەسەد بگیرێت و ئەو کاتیش روخاندنی رژێمی بەشار ئەسەد مسۆگەر تر دەبێت، داود ئۆغلۆ ئەوەشی خستەروو، لە کاتێکدا ئەگەر هەڵوێستی نێودەوڵەتی هەرێمی بەرامبەر بە رەوشی سوریا یەکگرتوو با، ئەوکات ئەو کۆمەڵکوژیانە رووی نەدەدا کە لە ماوەی رابردوو لە سوریا بەرامبەر بە هاووڵاتیان ئەنجام دراوە.
Top