شا عەبدوڵڵای ئوردن، لەسەر گۆڕی ئەتاتورک فرمێسکی ڕشت
گریانی شا عەبدوڵڵا لە کاتی وەستانی دەقیقەیەک بێدەنگییان بوو لەسەر مەزارگەکە و فرمێسک بە ڕوومەتەکانییەوە شۆڕ ببونەوە.
شای ئوردن دوێنێ سێشەممە بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگێشتی سەرۆککۆماری تورکیا، عەبدوڵڵا گوول، گەیشتە ئەنکارای پایتەختی تورکیا و وەها بڕیارە ٢ ڕۆژ لەو وڵاتە بمێنێتەوە.