چاڤێز مـرد

چاڤێز مـرد
6ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- شەوی رابردوو، بارى تەندروستى چافێژى 58 ساڵە بەرەو خراپبوون چوو، ئەویش دواى ئەوەى بە هۆى نەخۆشیەکەیەوە، کۆئەندامى هەناسەى توشى هەوکردنێکى قورس بووبوو.

بۆ چارەسەرکردنیشى چارەسەرێکى توندى کیمیاویان لێدابوو، بەڵام سەر ئەنجام گیانى لەدەستدا.

مردنى هۆگۆ چافێز لەلایەن جێگرەکەیەوە( نیکۆلاس مادور) پشتڕاسکرایەوە.

پێشتر مادور، بەرپرسێکى سەربازى وڵاتەکەى بە ئینقلابکردن(هەڵگەرانەوە) دژى دەسەڵات لە وڵات، تۆمەتبار کردبوو.

وەزیرى راگەیاندنى حکومەتى فەنزوێللا لە بارەى تەندروستى سەرۆکەکەیەوە، وتبووى\" حاڵەتى تەندروستى چاڤێز بەرەو خراپى چووە، بەشێوەیەک بەهۆى ئەو هەوکردنە زۆرەى کۆئەندامى هەناسەیەوە تواناى هەناسەدانى قورس بووە\"".

هۆگۆ چاڤێزى سەرۆکى فەنزوێللا لە 28ى تەمووزى 1954 بۆ 5ى ئازارى 2013 ژیاوە، لە 2ى شوباتى ساڵى 1999 بوەتە سەرۆکى فەنزوێڵا تا مردنى لەو پۆستەدا ماوەیەوە، حکومەتەکەشى لە ژێر ناوى ( دیموکراتى سۆسیالیزم) بەڕێوەبردووە، بە یەکێک لە دیکتاتۆرە ناسراوەکانى ئەمریکاى لاتین و جیهان ناسراوە.
"
Top