میسر: لە دژی سیاستەکانی مورسی خۆپێشاندان بەردەوامە

میسر: لە دژی سیاستەکانی مورسی خۆپێشاندان بەردەوامە
3ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- سەرچاوەکانی هەواڵ لە میسر رایانگەیاند: پێکدادانەکانی خۆپیشاندەران و پۆلیس لە دژی سیاسەتەکانی سەرۆکی میسر مەحمەد مورسی بە شێوەیەکی تووند لە چوار پارێزگا دروست بوو، بە هۆیەوەش ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە، لە شاری مەنسوورە خۆپیشاندان بۆ رۆژی شەشەم لە بەردەم باڵاخانەی پارێزگا دریژەی هەیە و خۆپێشاندەران کتێبخانەی نێو پارێزگاکەیان سووتاند، لە ئەسکەندەریەش بە هەمان شێوە لە بەردەم بارەگای پارێزگا پێکدادان لە نیوان خۆپێشاندەران و پۆلێس دروست بوو، هەروەها لە شارەکانی پۆرسەعید و ئەسوانیش پێکدادان روویداو بە هۆیەوە وەک سەرچاوەکانی پۆلیس رایگەیاندووە ژمارەیەک بریندار لە ریزەکانی خۆپێشاندەران و پۆلیسی لێکەوتۆتەوە.
Top