دزەكردنی زانیاریی كۆبوونەوەكەی ئۆجەلان و بەدەپە، هەڕەشە لە پرۆسەی ئاشتیی كورد – توركیا دەكات

دزەكردنی زانیاریی كۆبوونەوەكەی ئۆجەلان و بەدەپە، هەڕەشە لە پرۆسەی ئاشتیی كورد – توركیا دەكات
2ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- بە دزەكردنی زانیاریی كۆبوونەوەكەی نێوان، سەرۆكی زیندانیكراوی پەكەكە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان و سێ پەرلەمانتارەكەی بەدەپە، پرۆسەی ئاشتیی توركیا – كورد كەوتووەتە بەر هەڕەشە.
وەك ئەوەی شەرقولئەوسەت لە مێدیای توركیاوە بڵاوی كردووەتەوە، هەندێكی هەڵوێستی ئۆجەلان دەربارەی پلانی ئاشتی لە توركیا ئاشكرا بووە و دزەکردنەکەیش بە هەوڵێك بۆ لەمپەر خستنە بەردەم پرۆسەكە وەسف دەكرێت، كە وەها چاوەڕوان دەكرا لە 21ـی ئازاری ئەم مانگەدا شەڕ ڕابگیرێت و بە بۆنەیەوە ئاهەنگ بگێڕدرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە دزەیان كردووە، ئۆجەلان لەو سیاسەتەی كە سەركردەكانی پەكەكە لە دەرەوە پێڕۆی دەكەن و شەڕ لەدژبە توركیا هەڵدەسوڕێنن، نیگەرانە؛ لەبەرانبەردا نەتەوەپەرستەكانی توركیا، شكستی پرۆسەی ئاشتی لە وڵاتەكەیاندا بە واتای شەڕێكی نوێ و بەكوشتدانی 50 هەزار كەسی دیكە، بە هەڕەشە بۆ توركیا ناو دەبەن.
سەرچاوە فەرمییەكانی توركیایش كە بە \"هێزی شاراوە\"" ناوی بردوون بە دزینی نێوەرۆكی دیدار و كۆبوونەوەكە تۆمەتبار دەكات، پێیشی وایە \""لە لایەن هێزێكی شاراوەوە پشتیوانیی دەكرێن كە نایانەوێت كێشەكە چارە ببێت، بەوەی كە تەنیا هەندێك گوتەی ئۆجەلانی وەك نموونە: هەموومان ئازاد دەبین، ئەگەر ئەم قۆناخەی ئاشتییە سەر نەكەوێت، ململانێكە سەرلەنوێ دەستپێدەكاتەوە و شەڕ دروست دەبێتەوە و 50هەزار كەس دەكوژرێن.\"" بەلای ئۆپۆزسیۆنی توركیاوە ئەم لێدوانانەی ئۆجەلان، بە واتای هەڕەشەیە بۆ توركیا.
سەرچاوەیەكیش ڕەتی كردووەتەوە كە ڕۆڵی دەستگای هەواڵگریی توركیا(میت) لەو دزەكردنەی زانیارییانەدا هەبێت، بەو پێیەی یەكێك لە میتی توركیا بە فەرمی بەشداریی كۆبوونەوەكەی نێوان ئۆجەلان و سێ پەرلەمانتارەكەی بەدەپەی كردووە و كۆی دانوستانەكەیش تۆمار كردووە. هاوكات ئاماژەی بە ڕۆڵی ئەندامانی بەدەپە كردووە بە تایبەت توندڕۆكانی كە بە دزەپێكدرنی زانیاریی كۆبوونەوەكە، نایانەوێت چارەی كێشەكە بكرێت. لەبەرانبەردا پارتیی ئالشتی و دیموكراتی(بەدەپە) ڕەتی دەكاتەوە ئەندامانی ئەو زانیاریانەیان ئاشكرا كردبن كە لە كۆبوونەوەیاندا لەگەڵ ئۆجەلاندا خراونەتە بەر باس.
هاوسەرۆكی بەدەپە، سەڵاحەددین دەمیرتاش، ڕەتی كردووەتەوە كە پارتییەكەی لە پشتەوەی دزەكردنی زانیارییەكان بێت. ئەو لە شاری سلێمانییەوە جەختی كردەوە، حیزبەكەی بە ئەقڵیەتی پلانگێڕی مامەڵە ناكات. سووربوونی خۆیشی لە بەهەدەرنەدانی هەوڵەكان لەپێناو بەدێهێنانی ئالشتیدا نیشان.
هاوكات هاوسەرۆكی كۆمەڵگەی دیموكراتیك(كەجەدە)، ئەحمەد توركیش ڕایگەیاند كە ئەو لەگەڵ هاوكارانیدا لەو دزەكردنە دەكۆڵنەوە و پێیشی وا بوو كە ئەم دزەكردنە هەڵوێستی پێچەوانەن.
ئۆپۆزسیۆنی توركیا ئەم دزەكردنەی زانیارییانە بە پلانگێڕی بۆ سەر حكوومەت ناو دەبات و سەرۆكی پارتیی گەلی كۆماری، كەمال كیلیچدارئۆغڵۆ، دەڵێت \""لەسەر مێزی گفتوگۆ دوو لایەن هەن: لایەنی یەكەم ئەردۆغان و هیی دووەمیش ئۆجەلان، دەبێت كامیان موخاتبی ئێمە بێت، ئەردۆغان یان ئۆجەلان؟\"" بەڵام سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورك، دەوڵەت باخچەلی، ئەردۆغانی بە خیانەتی گەورە تۆمەتبار كرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی ڕۆژنامەی میللیەتی توركیا بڵاو یكردوونەتەوە، ئۆجەلان ئەو چەكدارانە تۆمەتبار دەكات كە دەیانەوێت گرفت بخەنە بەردەم كۆتاییهێنان بە كێشەكان. هاوكات بێهیوابوونی لە پرۆسەی ئاشتی و نیگەرانییشی لە سەركردە سەربازییەكانی پەكەكە لە ناوچەی قەندیل نەشاردووەتەوە. ئۆجەلان دەڵێت \""پارتیی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە)ـیش تێم ناگەن. پێیان وایە براگەورە یان باوكیانم. مەنیش لەگەڵ مەترسییەكانیانم.\""
سەرۆكی زیندانیكراوی پەكەكە زیاتر دەڵێت \""سەركردایەتیی قەندیل، بێهیوان. باش دەكەن كە دەستبەرداری ئەو بێهیواییەیان بن.\"" ئەو دەڵێت \""لێیان توڕەم.\"" توڕەیی لەو ستراتیژییەتەی شەڕەی كە پێڕۆی دەكەن.
ئۆجەلان هاوكات، دوودڵیی خۆیشی لە نیازپاكیی ئەكەپەی فەرمانڕان نیشان داوە و هۆشداریشی داوە كە \""بە هیواین پارتیی داد و گەشە(ئەكەپە) خراپ لێمان تێنەگات، ئەگەر خراپ تێگەیشتن هەبێت كارەسات دەقەومێ. ئەگەر ئەكەپە مەرجمان بەسەردا بسەپێنێ، قبووڵی ناكەین.\"""
Top