عەبدوڵڵا گوول: تورکیا، ئێستا باجی هەڵەکانی ڕابردووی چۆنیەتیی چارەی پرسی کورد دەدات

عەبدوڵڵا گوول: تورکیا، ئێستا باجی هەڵەکانی ڕابردووی چۆنیەتیی چارەی پرسی کورد دەدات
28 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، هۆکاری ڕاستینەی پشت دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان حکوومەت و عەبدوڵڵا ئۆجەلان، هەوڵێکە بۆ مامەڵەیەکی ڕاست لەگەڵ کێشەی تیرۆردا. جەختیشی کردەوە کە بەردەوامیی کردە تیرۆریستییەکان پاڵنەرێک نەبوون بۆ ئەم دانوستانە، بەڵکە پەندوەرگرتنە لە هەڵەکانی ڕابردوو لە شێوازی مامەلە لەگەڵ ئەو پرسەدا.
پێوەست بە دۆزی کوردیش، عەبدوڵڵا گوول، لە دیدارێکیدا لەگەل کاناڵی \"سی ئێن ئێن تورک\"" کە شەوی رابردوو ساز درابوو، گوتی \""ئەو هەڵانەی کە پێشتر لە مامەڵە لەگەڵ دۆزی کورد کرابوون، تورکیا ئێستا بەجەکەی دەدات، بە هۆی نەبوونی دیموکراتییەتەوە لە تورکیادا، هەموو تورکەکان نەک تەنیا کورد یازاریان چەشتووە،\""
گوول دەربارەی دەستەواژەی نەتەوەی تورکیش لە دەستووردا گوتی، بواری گفتوگۆ لەبارەی \""ڕەگەزە سەرەکییەکانی کۆماری تورکیا\"" نییە."
Top