یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ٩ ی خولی یەکەم بەڕێوەچوو

یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ٩ ی خولی یەکەم بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونی '' ئومێد خۆشناو '' پارێزگاری هەولێر و مامۆستا '' لقمان سعید صدیق '' بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و '' یوسف چاوشین '' بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشە پێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر و یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, لەگەڵ یەکەم ڕۆژی دەستپێکی تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی پۆلی (٩), هۆڵی تاقیکردنەوەکانی نابینایانیان لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بەسەر کردەوە,
لەگەڵ دابینکردنی کەشێکی لەبار بۆ قوتابیانی نابینا, قوتابیان توانیان تاقیکردنەوەکانی یەکەم ڕۆژی پۆلی نۆیەم بەسەرکەوتوویی ئەنجام بدەن, دواتر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشە پێدانی کۆمەڵایەتی , هۆڵی تاقیکردنەوەی قوتابخانەی نابیستاینیان لە گەڕەکی هەڤاڵان بەسەر کردەوە, شایەنی باسە ئەمڕۆ لەپارێزگای هەولێر لە کۆی (٦٧١) شەش سەد و حەفتاو یەک هۆڵی تاقیکردنەوە, (٣٩٧٣٣) سیی ونۆ هەزار و حەفت سەد و سی و سێ قوتابی پۆلی نۆیەم بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن

Top