پەیمانی ئەمنى ئیمزاکراوی نێوان ( تورکیا و فەرەنسا ) تاووتوێ دەکرێت

پەیمانی ئەمنى ئیمزاکراوی نێوان ( تورکیا و فەرەنسا ) تاووتوێ دەکرێت
26 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- بڕیارە ئەمڕۆ کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نەتەوەیی فەرەنسا بە بەشداری پەرلەمانتارانی فەرەنسا، پەیمانی ئەمنى ئیمزاکراوی نێوان ( تورکیا و فەرەنسا ) تاووتوێ بکات ، ئەو پەیمانە کە بەناوی پەیمانی ئاسایشەوە لە سەروبەندی حکومرانى نیکۆلا سارکۆزی دا مۆر کرا، لەلایەن حکومەتی نوێی سۆسیالیستەوە وەک پێشنیارز یاسایەک پێشکەش بە پەرلەمان کرا. لە ئێستاشدا لە فەرنسا لە لایەن رای گشتی و بە تایبەتی پارتی کۆمۆنیستی فەرەنسا و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی نارەزایی لێکەوتەوە . شایەنى باسە لە چوارچێوەی پەیماننامەکەدا مۆڵەت بە پۆلیسی هەردوو وڵات دەدرێت کە بەشێویەکی هاوبەش ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدەن .
Top