ئۆپۆزسیۆنی میسر، دژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه
محه‌مه‌د به‌رادعی، سه‌رۆكی یه‌كێك له حیزبه‌كانی به‌ره‌ی رزگاریی نیشتمانی له میسر، دژایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له مانگی نیسانی داهاتوودا، راگه‌یاند.
به‌رادعی به بی بی سی راگه‌یاندووه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه جێی شه‌رمه‌زارییه و داوا له محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆككۆماری میسر ده‌كات، هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان، بۆ كاتێكی دیكه وه‌دوا بخات.
به‌رداعی هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كرده‌وه كه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆن له به‌ره‌ی رزگاریی نیشتمانی، له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان بایكۆت ده‌كه‌ن.
به‌رادعی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌بێ په‌یامێكی روون به خه‌ڵكی میسر و جیهان بگه‌یه‌نن و بڵێن میسر وڵاتێكی دیموكراسی و ئازاد نییه و حیزبی ئیخوان موسلمین، هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان بگرێته ده‌ست.