له‌مساڵدا 139 رۆژنامه‌نووس له‌جیهاندا كوژراون
له‌ئاماره‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵمه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی رۆژنامه‌نووساندا ئه‌وه خراوه‌ته‌روو كه به‌به‌راورد به‌ساڵی رابردوو، رێژه‌ی كوژرانی رۆژنامه‌نووسان له‌جیهاندا به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 30 زیادیكردووه، به‌جۆرێك ته‌نها له‌مساڵدا 139 رۆژنامه‌نووس له 29 وڵاتی جیهاندا له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاری رۆژنامه‌وانیدا كوژراون.
له‌ئاماره‌كه‌دا هاتووه، سوریا له‌ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌دایه كه له‌مساڵدا زۆرترین رۆژنامه‌نووسی تێدا كوژراوه، به‌و پێیه‌ی له‌كۆی ئه‌و 139 رۆژنامه‌نووسه‌ی له2012دا كوژراون 36یان له‌سوریان، ریزبه‌ندی وڵاته‌كانی دیكه‌ش به‌مجۆره‌یه: سۆماڵ 19، پاكستان 12، مه‌كسیك 11، به‌رازیل 11، فیلیپین 6، هیندۆراس 6، به‌نگلادیشی چوار رۆژنامه‌نووس كوژراوه.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵمه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی رۆژنامه‌نووسان، له‌هه‌ر یه‌ك له‌وڵاته‌كانی ئه‌ریتریا، هیندستان، عێراق، نه‌یجیریاو فه‌ڵه‌ستین 15 رۆژنامه‌نووس كوژراون، واته سێ رۆژنامه‌نوس له‌هه‌ر وڵاتێكیاندا
له‌ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه كه له‌ساڵی 2008وه تا ئێستا 569 رۆژنامه‌نوس كوژراون، به‌و پێیه‌ش ساڵانه 114 رۆژنامه‌نوس ده‌بنه قوربانی، به‌و پێیه بۆ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك لا‌نی كه‌م دوو رۆژنامه‌نوس ده‌كوژرێت.
له‌ماوه‌ی پێنچ ساڵی رابردوشدا رێژه‌ی كوژرانی رۆژنامه‌نووسان به‌مشێوه‌یه بووه، فیلیپین 62، مه‌كسیك 59، پاكستان 53، عێراق 39، سوریا 38، سۆماڵ 37، هیندۆراس 26، به‌رازیل 22، روسیا 20، هیندستان 16 رۆژنامه‌نووس كوژراون، بۆیه دامه‌زراوه‌ی ناوبراو ئه‌و وڵاتانه‌ی وه‌ك مه‌ترسیدارترین 10 وڵات بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌قه‌ڵه‌مداوه.
دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵمه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی رۆژنامه‌نووسان (PEC)، ساڵی 2004 له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوسانی سه‌ربه‌خۆوه له‌شاری جنێف دامه‌زراوه‌و ئامانجی دامه‌زراوه‌كه‌ش پاراستنی رۆژنامه‌نوسانه