توركیا پلانێكی نوێی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا پێشكه‌ش كردووه
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی رادیكاڵ، چاپی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، له سه‌ردانی ماوه‌ی رابردووی ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆككۆماری رووسیا بۆ ئیستانبوڵ، پلانێكی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سووریا پێشكه‌ش كردووه.
به‌پێی پلانه پێشنیاركراوه‌كه‌ی توركیا، به‌شار ئه‌سه‌د له ماوه‌ی 3 مانگی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوودا، ده‌سه‌ڵات راده‌ستی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی سووریا ده‌كات، كه ئێستا له‌لایه‌ن نزیكه‌ی 100 وڵاتی جیهانه‌وه وه‌ك تاكه نوێنه‌ری سووریا، به ره‌سمی ناسراوه.
پلانه‌كه‌ی توركیا له‌لایه‌ن رووسیاوه به كارێكی داهێنه‌رانه و نوێ وه‌سف كراوه و ئێستا پلانه‌كه له‌لایه‌ن 5 وڵاتی ئه‌مه‌ریكا و توركیا و قه‌ته‌ر و میسر و رووسیاوه له لێكۆڵینه‌وه‌دایه.