ميسر: تۆمه‌تی خیانه‌تى گه‌وره ئاڕاسته‌ی به‌راده‌عی و عه‌مرو موسا‌و حه‌مدين سه‌باحى ده‌كرێت
به‌پێی رۆژنامه‌كه، له سكاڵاكه‌دا ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه‌كه كه ئێستا رێبه‌رایه‌تی خۆپیشاندانه‌كان له‌دژی بڕیاره‌كانی محه‌مه‌د موسی سه‌رۆكی میسر ده‌كه‌ن، تۆمه‌تباركراون به كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له‌دژی سیسته‌می حكومڕانی و هه‌وڵدان بۆ ده‌ستبه‌راگرتنی كۆشكی كۆماری.
لیژنه‌كه داوایكردووه به‌په‌له ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه‌كه ده‌ستگیربكرێن لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت به‌پێی مادده‌ی 77 له یاسای سزادان.
-NRT"