ئه‌تاتورك گه‌شتی فڕۆكه‌وانی عێراقی راگرت
فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك گه‌شتی فڕۆكه‌وانی عێراقی راگرت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئانادۆلی توركی ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك گه‌شتی فڕۆكه‌وانی عێراقی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئه‌سته‌مبولی راگرتووه.
ئیداره‌ی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه زۆربوونی ژماره‌ی گه‌شتیاران و نه‌گه‌یشتنی فڕۆكه‌كانی هێلی عێراقی له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا، وایان له ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه كردووه كه گه‌شتی فڕۆكه‌وانی عێراقی رابگرن.
ئیداره‌ی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه ده‌ڵێ \" گه‌شتی فڕۆكه‌وانی عێراقی پابه‌ندی واده‌ی گه‌یشتن و ده‌رچوونیان نه‌بوونه كه ئه‌وه‌ش كێشه‌ی بۆ جموجۆلی فڕۆكه‌وانی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك دروستكردووه\"". هاوكات وه‌ك هێمایان بۆ كردووه \""كێشه‌شی بۆ نیشتنه و فڕینی فڕۆكه‌ی دیكه دروستكردووه، بۆیه له ماوه‌ی دوور رۆژی رابردوودا گه‌شته‌كانی هێلی ئاسمانی عێراقیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك راگرتووه\"".
رووداو"