داود ئۆغڵو: چارەنووسى سووریا نادەینە دەست پەكەكە

داود ئۆغڵو: چارەنووسى سووریا نادەینە دەست پەكەكە
ئەحمەد داواد ئۆغڵو وەزیرى دەرەوەى توركیا ڕاى گەیاند، چارەسەرنووسى سووریا نادەینە دەست چەند كەسێكى پەكەكەیی، لەبەر ئەوەى ئەو پاشەڕۆژە كاریگەرى لە ئێمەش دەكا، وارگەى \"ئێن تی ڤی\"" توركى گواستییەوە.
داود ئۆغڵو دوێنێ هەینى بەشدارى بەرنامەیەكى كەناڵى ئاسمانى \""ئێن تی ڤی\"" بوو و ڕاى گەیاند، چەند كەسێكى سەر بە پارتى كرێكارانى كوردستان (پەكەكە) بۆى نییە لەبارەى چارەنووسى سووریا بڕیار بدا. چارەسەرنووسى ئەو وڵاتە نادەینە دەست ئەوان، لەبەر ئەوەى ئەو پاشەڕۆژە كاریگەرى لە ئێمەش دەكا.

داود ئۆغڵو ئاماژەى دا، ئێمە هیچ كاتێك دژى ئەوە نەبووینە كورد لە سووریا مافەكانى خۆى دەستەبەر بكا، بگرە پێشنیازمان بۆ بەشار ئەسەد كردووە مافەكانیان پێ بدا.

زیاتر گوتى \""مەحاڵە ڕێگە بدەین بە پێڕۆكردنى هەڵوێستێكى پەراوێزكارانە بەرامبەر برا كوردەكانمان لە عێراق و سووریا. ئەوەى دژى دەوەستین لە پێشهاتەكانى باكورى سووریا سووربوونە لە سەپاندنى هەرێمێكى ئۆتۆنۆمی كە ڕێگە لەبەردەم شەڕێكى ناوەخۆ لەو وڵاتەدا بكاتەوە\"".

وەزیرى دەرەوەى توركیا جەختى كردەوە بۆ ڕێگەگرتن لەبەردەم پێكهاتەى تیرۆر لە سووریا ڕێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر.















ئاكانیوز"
Top