سوپای رژێمی سووریا، شارێكی له باشووری دیمه‌شق داگیر كرده‌وه
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئێواره‌ی دوێنێ، شاری داریا به پشتیوانیی تانك و زرێپۆشه‌كانی رژێم، كه‌وته‌وه ده‌ست هێزه‌كانی سوپای رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن، تانك و زرێپۆشه‌كانی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د، له‌گه‌ڵ سه‌دان سه‌رباز، گه‌یشتوونه‌ته ناوه‌ندی شاره‌كه و كۆنترۆڵی شاره‌كه‌یان به ده‌سته‌وه گرتووه.
هێرشی رۆژی رابردووی هێزه‌كانی رژێمی سووریا بۆ سه‌ر شاری داریا، لانیكه‌م 21 كوژراوی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. هاوكات هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌وڵ ده‌ده‌ن گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌خت كۆنترۆڵ بكه‌ن.