كۆبوونه‌وه‌ی ئێران و ئاژانسی ئه‌تۆمی، به بێ ئه‌نجام كۆتایی هات
هه‌رمان ناكارێتس، جێگری سه‌رۆكی ئاژانسی ئه‌تۆمی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دانوستانكاری ئاژانس له‌گه‌ڵ ئێران، دوێنێ دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه له ڤیه‌نا، به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كێشه‌كانی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران هه‌ر به‌رده‌وامه و رێگر بووه له‌وه‌ی دوو لایه‌ن به رێككه‌وتنێك بگه‌ن.
ناكارێتس سه‌باره‌ت به داخوازییه‌كانی ئاژانس، پێشتر گوتبووی ئامانجی ده‌سته‌كه‌یان رێككه‌وتن بوو له‌سه‌ر رێكارێكی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ر كردنی هه‌موو ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی هه‌تا ئێستا چاره نه‌كراون.
جێگری سه‌رۆكی ئاژانس هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌گه‌یه‌نێته یوكیا ئامانۆ، سه‌رۆكی ئاژانس، دواتر راپۆرتی تایبه‌تیی ئاژانس سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئه‌تۆمیی ئێران، بڵاو ده‌كرێته‌وه.