سووریا بۆ جێگرەوەی ئەنان بە ئەلئەخزەر ئەلئیبراهیمی ڕازی دەبێ

سووریا بۆ جێگرەوەی ئەنان بە ئەلئەخزەر ئەلئیبراهیمی ڕازی دەبێ
ئەحمەد فەوزی گۆتیار بە ناوی كوفی ئەنان دوێنێ سێشەم ڕای گەیاند، حكوومەتی سووریا ڕەزامەندیی داوە كە دیپلۆماتكاری جەزائیری ئەلئەخزەی ئەلئیبراهیمی وەك نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆوەندی عەرەبی بۆ سووریا جێگەكەی كوفی ئەنان بگرێتەوە. ئەمە بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز.
ئاژانسەكە جەختی لەوە كردووە وێڕای ڕەزامەندیی سووریا لەسەر ئەلئیبراهیمی، بەڵام تا ئێستە خۆی نە ڕەزامەندیی داوە و نە بە پاشیشی داوەتەوە.

كوفی ئەنان ئەمینداری گشتیی پێشتری نەتەوە یەكگرتووەكان كە وەك نێردەی ناودەوڵەتی لە سووریا پلانێكی بۆ چارەسەركردنی تەنگژەی ئەو وڵاتە پێشكێش كرد، ڕای گەیاند كە لە 31 ئاب/ئۆگستسدا دەست لەو كارە دەكێشێتەوە لەبەرئەوەی پێی وایە جیاوازییەكانی 5 وڵاتە ئەندامە هەمیشەیییەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش، دۆخەكەی گەیاندووەتە دەرگەیەكی داخراو.

فەوزیش جەختی كرد، حكوومەتی سووریا بە دانانی ئەلئیبراهیمی لە جێگەكەی ئەنان ڕازی بووە، بەڵام هێشتا ئەو بڕیاری كۆتای لەوبارەیەوە نەداوە.

لەلایەكی ترەوە بەپێی گوتەی دیپلۆماتكاران، ئەلئیبراهیمی بۆچوونی تایبەتی خۆی لەبارەی ئەو ئەركەوە هەیە، بۆ ئەوەش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بان كی مۆن و ئەمینداری گشتیی كۆوەندی عەرەبی نەبیل ئەلعەرەبیشی ئاگەدار كردووەتەوە كە بۆ ئەو ئەركە لە دڵەڕاوكەدایە.

ئەلئیبراهیمی دڵەڕاوكەی خۆی لەبارەی ئەو بەستەڵەكە ڕاگەیاندووە كە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ناودەوڵەتی لەبارەی دۆخی سووریاوە هەیە، بۆیە داوای \"پاڵپشتیی بەهێز\""ی لەو ئەنجوومەنە كردووە كە لە 15 ئەندام پێك دێ.













ئاكانیوز"
Top