ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز باڵا‌خانه‌ی فه‌رماندەییی ئه‌رکانی هێزه چه‌کداره‌کانی سووریای تێکڕماند
سوپای ئازادی سووریا، له راگه‌یه‌نراوێکدا، به‌رپرساریه‌تیی ته‌قینه‌وه‌ی باڵا‌خانه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی سووریای گرته ئه‌ستۆ.
یه‌کێک له فه‌رمانده‌کانی سوپای ئازاد به ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ی گوت، کاتی ته‌قینه‌وه‌که نزیکه‌ی 150 که‌س له شوێنه‌که ئاماده بوون و ئه‌م باڵاخانه‌یه به ته‌واوی تێکڕماوه.
ئه‌بولنوور، یه‌کێ له فه‌رمانده‌کانی یه‌که‌ی\" منداڵانی ره‌سووڵ\"" هه‌روه‌ها گوتی: زۆرینه‌ی ئاماده‌بووانی کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده مه‌یدانیه‌کانی سووریا هه‌موو رۆژێک سه‌رله‌به‌یانیان له‌م شوێنه‌دا کۆ ده‌بنه‌وه.
ته‌له‌ڤزیۆنی سووریاش رایگه‌یه‌ند: ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه له نزیک میوانخانه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوونی چاود‌ێرانی نێوده‌وڵه‌تی رووی داوه و سێ برینداری لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی \""شام\"" ی سه‌ر به دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د، رایگه‌یاند، دوای ته‌قینه‌وه‌که، تێکهه‌ڵچوونێکی توند له نێوان سوپای ئازاد و هێزه‌کانی سه‌ر به حکوومه‌ت ده‌ستی پێکردووه.
به‌پێی ئه‌م هه‌واڵه تانکه‌کانی سوپای سووریا به‌ره‌و گه‌ڕه‌کی \""ئه‌لمه‌یدان\"" له ناوندی شاری دیمه‌شق که‌وتوونه‌ته رێ.
"