سەرۆك وەزیرانی جیابووەوەی سووریا: هیچ هیوایەك بۆ چاكبوونەوەی دۆخی سووریا نەماوە

سەرۆك وەزیرانی جیابووەوەی سووریا: هیچ هیوایەك بۆ چاكبوونەوەی دۆخی سووریا نەماوە
ریاز حیجاب سەرۆك وەزیرانی جیابووەوەی سووریا ئەمڕۆ سێشەم رای گەیاند كە هیچ هیوایەك بۆ چاكبوونەوەی دۆخی سووریا نەماوە و داواشی لە بەرپرس و سەرانی ئەو وڵاتە كرد كە لە رێژیم جیابنەوە و پێوەندی بە شۆرش بكەن.

حیجاب لە لێدوانێكی بۆ كەناڵی عەرەبییە گوتی، رێژیمی ئەسەد پشت بە ستەم و تاوان و سەركوتكردنی خواستی گەل دەبەستێ و ئاماژەی كرد، هیچ هیوایەك بۆ چاكبوونەوەی دۆخی سووریا نەماوە.

زیاتر گوتی، داوا لە لایەنەكانی بەرهەڵستكار لە دەرەوەی وڵات دەكەین كە هەوڵەكانیان یەك بخەن و داواشی لە سەرانی ناوەوەی وڵات كرد لە رێژیم جیابنەوە و پێوەندی بە شۆڕش بكەن.

حیجاب روونی كردەوە، بێ بەریبوونی خۆم لە رێژیمی ئەسەد رادەگەیەنم و ئاماژەی كرد، من بە خواستی خۆم پۆستەكەم جێ هێشت نەوەك لادرابم هەروەك رێژیم باسی لێوە دەكا.

ریاز حیجاب سەرۆك وەزیرانی سووریا لە 6ی ئەم مانگە جیابوونەوەی خۆی لە رێژیمی بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا را گەیاند و گەیشتە ئوردن و لەوێ چوونی بۆ پاڵ شۆڕشی گەلی سووریا راگەیاند.
Top